رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای رووها راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەکەی رووها بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 9 لەو 16 بریندارەی رەوانەی نەخۆشخانە کران، هێشتا چارەسەر وەردەگرن و دۆخی سێیان ناجێگیرە.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 14-4-2026، پارێزگای رووها راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی سەر قوتابخانەیەک بڵاوکردەوە کە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بەناوی عومەر کەت دەستڕێژی گولـلەی کرد و 16 لە مامۆستا و قوتابی قوتابخانەیەکی بریندار کرد.
پارێزگای رووها بڵاویکردەوە، لە هێرشەکەدا 16 کەس برینداربوون؛ 7یان چارەسەریان وەرگرت و نێردرانەوە ماڵەوە، 9 بریندارەکەی دیکە هێشتا چارەسەر وەردەگرن و تەندروستیی سیانیان ناجێگیرە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی پارێزگای رووها، داواکاری گشتیی سێوەرەگ دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و کەسێک دەستگیرکراوە، هەروەها خوێندن لە قوتابخانەکە بۆ چوار رۆژ راگیراوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی پارێزگای رووها:
رۆژی سێشەممە، 14-04-2026 کاژێر 09:30، لە قوتابخانەی ئامادەیی تەکنیکی و پیشەیی ئەحمەد کۆیۆنجو لە شارۆچکەی سێوەرەگی سەر بە پارێزگای شانڵی ئورفا (رووها)، هێرشێکی چەکداری لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی (ئۆ.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
کای) کە پێشتر قوتابیی ئەو قوتابخانەیە بووە، کرا.
لەو هێرشەدا 16 کەس بریندار بوون؛ چارەسەری پزیشکی بۆ 7 لەو بریندارانە کۆتایی هات و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە. ئێستاش 9 بریندار کە تەندروستیی سیانیان ناجێگیرە، لە نەخۆشخانەکانی رووها چارەسەر وەردەگرن.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن داواکاری گشتیی سوێرەگەوە دەستیپێکردووە، گومانلێکراوێک دەستگیرکراوە. لێکۆڵینەوە بە شێوەیەکی گشتگیر و هەمەلایەنە بەردەوامە.
بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لە رووی کارگێڕییەوە، لەسەر داوای پارێزگاری رووها، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی ناوخۆ، پشکنەریان لە بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشەوە راسپاردووە.
هەروەها دوو بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و 2 بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سوێرەگ لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە. لێکۆڵینەوەکە لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەوە لە نزیکەوە چاودێری دەکرێ.
خوێندن لە قوتابخانەی ئامادەیی ئەحمەد کۆیۆنجو بۆ پیشەیی و تەکنیکی، لە رۆژی 14-04-2026ـەوە بۆ ماوەی 4 رۆژ راگیرا.
تەندروستیی بریندارانی ئەو هێرشە دڵتەزێنەی کە هەموومانی خەمبار کرد، لە نزیکەوە چاودێری دەکرێت. داوای چاکبوونەوەی خێرا لە خودای گەورە بۆ بریندارەکان دەخوازین؛ هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازین.
