رووداو دیجیتاڵ
لە قوتابخانەیەکی پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان دەنگی تەقە بیسترا و پارێزگار رایگەیاند، 4 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسیش بریندارن.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-4-2026، لە قوتابخانەی ئایسەر چاڵک لە شارۆچکەی 12ـی شوباتی سەر بە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویدا.
موکەڕڕەم ئونلوئەر، پارێزگاری مەڕەش رایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و بەگوێرەی بەدواداچوونی سەرەتایی، 4 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندارن.
بەپەلە و بەڤیدیۆ؛ لەنێو قوتابخانەکەی مەرەش لە باکووری کوردستان لەسەریەک تەقە دەکرێت و قوتابییەکان لەپێناو گیانی خۆیاندا لە پەنجەرەکانەوە خۆیان فڕێدەدەنە خوارەوە
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 15, 2026
زانیاریی سەرەتایی: 4 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەس بریندارن. pic.twitter.com/CwjBW1Tfhu
فڕات گۆرگەر، سەرۆکی شارەوانیی مەرەش رایگەیاند، رووداوەکە گەورەیە و تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
دیمەنی پاش هێرشەکەی سەر قوتابخانەیەکی مەرەش لە باکووری کوردستان؛ دەگوترێ کوژراو و بریندار هەن pic.twitter.com/TrOZKsa07J
