رووداو دیجیتاڵ
لە سەنتەری قەزای شنگال شەڕ لەنێوان هێزەکانی پاراستنی شنگال - یەپەشە و سوپای عێراق روویدا. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شنگال دەڵێت، 5 سەربازی عێراقی بریندارن.
کەمێک پێش ئێستا لە دووڕیانی یەرمووک، لە سەنتەری قەزای شنگال لەکاتی گەڕان بەدوای تۆمەتبارێکدا، هێزەکانی سوپای عێراق رووبەڕووی هێزێکی یەپەشە بوونەوە، لە ئەنجامدا 5 ئەندامی سوپای عێراق بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
د. لوقمان سوڵتان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، برینی ئەو 5 ئەندامەی سوپای عێراق سەخت نین و تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنیانن، هیچ کەسێکیش گیانی لەدەستنەداوە.
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ئەوە جاری سێیەمە شەڕ لەنێوان هێزەکانی یەپەشە و سوپای عێراق روودەدات.
