رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە بوارەکانی چاکسازی لە کەرتی بانکی، هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کارکردن بۆ سەقامگیریی ئابووری کرد.
رۆژی پێنجشەممە 19-10-2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە عەلی موحسین عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیى عێراق کرد.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی بانکی ناوەندی، لە بوارەکانی چاکسازی لە کەرتی بانکی و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کارکردن بۆ سەقامگیریی ئابووری کرا.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان25/05/2026
بەهۆی شەڕەتەقەوە لە ئامەد کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
کوردستان25/05/2026
ئاو بەشێک لە درێژترین پردی عێراق تێکدەدات و هاتووچۆ رادەگیرێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پرۆژە و دەستپێشخەریی "هەژماری من" کرد و سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگیى پارێزگاری بانکی ناوەندی و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد. جەختی لەوەش کردەوە کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، پێشکەوتنە بۆ هەموو عێراق و لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییاندایە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون و برەودان بە هەماهەنگی و هاریکاری لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی داراییدا.
