رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێكی بەفربارین و سەرماوسۆڵە بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیای گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە لە 34 پارێزگا لە قوتابخانە و فەرمانگەکان کرایە پشوو.
بارینی بەفر لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵک کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، 21ی شوباتی 2025، بەهۆی بەفربارینەوە، بۆ ماوەی یەک رۆژ لە قوتابخانەکانی 34 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کرایە پشوو.
لە سیستمی خوێندنی تورکیا دا، رۆژانی هەینی دەوامی فەرمییە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان25/05/2026
سەرچاوەیەک بۆ رووداو: بە ئەگەری زۆر سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان25/05/2026
ماڵپەڕە تازەکەی رووداو؛ بێ رکابەرە لە دیزاین و خێرایی و زۆر شتی دیکەدا
رۆژانی شەممە و یەکشەممە پشووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگا و قایمقامیەتی شارۆچکەکان، بەفرێکی زۆر لە پارێزگاکانی وان، مەڵەتی، ئاگری، ئیدر، موش، خارپێت، چەولیگ، بەدلیس، قەرس، ئەردەخان، جۆلەمێرگ، شرنەخ، ئەرزینگان، سێرت و دێرسم ـی باکووری کوردستان دەبارێت.
بەهۆی بەفربارینەوە رێگاوبانەکانی چەندین گوند و ناوچە داخراون و گرفتی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە. هاووڵاتیان ئاگادار کراونەتەوە رێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر.
کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، بەفربارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن.
