رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بڕیارە تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتەکەیان ئەمشەو بچێتە بەغدا و سبەی لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکات.
رۆژی سێشەممە، 21ـی نیسانی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تیمە تەکنیکییەکە جگە لە لیستی مووچەی مانگی نیسان، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاداریش رادەستی حکومەتی فیدراڵ دەکات، ئەوەش وەک بەشێک لە رێکارەکان و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگانە، وەزارەتی دارایی عێراق ئەم مەرجانەی هەیە: لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، تەرازووی پێداچوونەوە، نووسراوێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان، داهاتی نانەوتی.
رۆژی 9ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "پارەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە 957 ملیار و 122 ملیۆنە، گەیشتە سەر هەژماری بانکی ناوەندی" و یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا و لە سێ رۆژ مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەشکرا.
