رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە، لە رێگەی گەلی زەنتە لە سنووری قەزای ئاکرێ، گاشە بەردێک لە شاخێکەوە کەوتە خوارەوە و بەر ئۆتۆمبێلێک کەوت، بەو هۆیەوە سەرنشینێک بریندار بوو.
رۆژی شەممە، 25ـی نیسانی 2026، عەقید ئیبراهیم فەریق، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەردێکی گەورە لە رێگەی گەلی زەنتە لە شاخێک هاتووەتە خوارەوە و بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە؛ چەند نەفەرێکی تێدا بوون و یەکێک لە سەرنشینەکان بریندار بووە."
بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ باسی لەوەکرد، رووداوەکە بەهۆی بارانبارینی زۆر بووە و گوتیشی: "نزیکەی مانگێک پێش ئێستاش بەردێکی گەورە هاتبووە خوارەوە و بەر سەیارەیەک کەوتبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
لەبارەی رێگەکە عەقید ئیبراهیم فەریق دەڵێت: "هیچ چارەسەرێک نییە کە هاتووچۆ بۆ ئەم رێگەیە نەکرێت، چونکە ئەم رێگەیە رێگەی سەرەکییە بۆ نزیکەی 50 بۆ 60 گوندی ناوچەکە و خەڵکی رۆژانە هاتووچۆی تێدا دەکەن."
نزیکەی دوو هەفتەیە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێ. کەشناسانیش پێشبینی دەکەن، تاوەکو چوارشەممە کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بمێنێت و بارانی پچڕ پچڕ ببارێ.
