رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی گشتیی تورکیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە تەواوی باکووری کوردستان باران ببارێت. لە 10 پارێزگا لێزمەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە. رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 26ـی نیسانی 2026، لە تەواوی پارێزگاکانی باکووری کوردستان باران دەبارێت.
لە پارێزگاکانی رووها، ئامەد، دیلۆک، سەمسوور، مێردین، ئێلیە، دێرسم، مەرەش، مەلەتێ، خارپێت، چەولیگ، مووش، شرنەخ و سێرت لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
نمەبارانیش لە تەواوی 10 پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەگرێتەوە.
بەگشتیی ئەگەری لافاو لە پارێزگاکانی رووها، ئامەد دیلۆک، سەمسوور، ئێلیە و بەتایبەتی لە مێردین و سێرت دەبێت. خێرایی با لەم پارێزگایانەدا لە نێوان 65-80 کم دەبێت لە کاژێرێکدا. تێکڕای پلەی گەرمای ئەم پارێزگایانەی باران تێیاندا دەبارێت لەنێوان 13-23 پلەی سیلیزی دەبێت.
