رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی شەهیدانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی جەنگی 40 رۆژەدا، 50 کەسی سڤیلی پارێزگاکە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژراون.
محەممەد بەهرامی، رۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، نزیکەی 50 هاووڵاتیی مەدەنیی پارێزگاکەمان شەهید بوون."
سەبارەت بە وردەکاریی قوربانییەکان، بەهرامی ئاماژەی بەوە کرد، لەو ژمارەیە 20یان ژن و 30یان پیاو بوون؛ هەروەها 12 کەس لەو قوربانییانە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە، کە لە 2 کچ و 10 کوڕ پێکهاتوون.
بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی شەهیدانی پارێزگای کرماشان گوتیشی: "لە سەرەتای جەنگەکەوە، لیژنەی قەیران لە دامەزراوەی شەهیدانی پارێزگا بە بەشداریی پێنج گرووپی پسپۆڕ پێکهێنرا، تاوەکو بە خێرایی و وردی بەدواداچوون بۆ کاروباری خێزانی قوربانییەکان و کێشەکانیان بکرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
محەممەد بەهرامی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە زیانەکانی جەنگی 12 رۆژەی ساڵی 2025 کرد و رایگەیاند، لەو جەنگەشدا 64 کەس لە پارێزگای کرماشان بەهۆی هێرشە موشەکی و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە 28ی شوباتی 2026ـەوە جەنگی نێوان ئەمریکا/ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد و دوای 40 رۆژ شەڕ، لە بەرەبەیانی 8ی نیسانی 2026 بە نێوەندگیری پاکستان ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی لە نێوان تاران و واشنتن راگەیێندرا. رۆژی سێشەممە، 21ی نیسانیش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەر لە تەواوبوونی وادەکەی، بە شێوەیەکی تاکلایەنە ئاگربەستی درێژکردەوە.
لە 13ـی حوزەیرانی 2025-یش، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و دواتر ئەمریکا بە بۆردوومانکردنی سێ دامەزراوەی سەرەکیی ئەتۆمیی ئێران هاتە نێو شەڕەکەوە. بەرەبەیانی 24ی حوزێرانیش ئاگربەست راگەیێندرا. ئەو جەنگە بە جەنگی 12 رۆژە ناسراوە.
