رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راپۆرتێک پڕۆژەی رووناکی کاریگەریی بەرچاوی لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان دروست کردووە و بەپێی ئامارە نوێیەکان، لە رێگەی کوژاندنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە، رێژەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی پرۆژەی رووناکی، کە ئەمڕۆ 27ـی نیسانی 2026، بڵاوکراوەتەوە: "تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 5 هەزار و 917 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە. ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی یەک ملیۆن و 127 هەزار و 430 تۆن لە دووانۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا، کە ئەوەش یەکسانە بە دوورخستنەوەی یەک ملیۆن و 23 هەزار و 699 ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان".
بەپێی راپۆرتەکە، هەولێر لە پلەی یەکەم دێت لە کوژاندنەوەی موەلیدەکان، تاوەکو ئێستا 2 هەزار و 995 موەلیدە کوژێنراونەتەوە، لە دوای ئەویش سلێمانی دێت کە 805 موەلیدەی کوژێنراونەتەوە، ئینجا دهۆک دێت کە 505 موەلیدەی لێی کوژاوەتەوە.

