رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و سینەماکاری کورد، مەهدی ئومێد بڵاوکردەوە و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەو هونەرمەندە دەردەبڕێت.
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی مەهدی ئومێد رایگەیاند: "بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ند و سينه‌ماكارى كورد خوالێخۆشبوو مه‌هدى ئومێد، سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان و هاوڕێيانى ده‌كه‌م.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هاوسۆز و هاوخەمی خانەوادە و هونەرمەندانە، هەروەها دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
مەهدی ئومێد یەکێک بوو لە دەرهێنەرە دیار و پێشەنگەکانی سینەمای کوردی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، دیارترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە فیلمی "تونێل" ـەکە لە ساڵی 1990 بەرهەمی هێناوە.
