رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووها ـی باکووری کوردستان، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە سەرۆک و کارمەندانی پێشووی شارەوانی خەلفەتی کراوە، 29 کەس لەو گومانلێکراوانەی دەستبەسەر کرابوون، خرانە زیندانەوە. یەکێک لەوان شەرەف ئاڵبایراک، سەرۆکی پێشووی شارەوانی خەلفەتییە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە رێکخراوەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رووها، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی بیرەجووک، رۆژی 24ـی نیسان ئۆپەراسیۆنێکیان کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 46 کەس دەستبەسەرکران کە سەرۆکی پێشووی شارەوانی، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی، کارمەندانی شارەوانی و کاسبکارانیان تێدابوو.
لەو 46 گومانلێکراوەی رەوانەی دادگە کران، 29ـیان خرانە زیندانەوە و 14 کەسیان بە مەرجی چاودێریی دادی ئازاد کران.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
3 گومانلێکراوی دیکەش دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە ئازاد کران.
لێکۆڵینەوەکە لە چوارچێوەی تۆمەتەکانی "پێکهێنانی رێکخراو بە مەبەستی کردنی تاوان" و "تێکدانی گرێبەستە گشتییەکان" بەڕێوەدەچێت.
پێشتر لە چوارچێوەی رێکارەکاندا، رێکاری یاسایی بەرامبەر بە 51 گومانلێکراو گیرابووەبەر کە 28ـیان فەرمانبەری حکومین و 50 کەسیان دەستبەسەر کرابوون. لەو ژمارەیەش 4 کەسیان دوای رێکارەکانیان لە ئاسایش ئازاد کرابوون.
کارکردن بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی هەڵاتوو لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا بەردەوامە.
