رووداو دیجیتاڵ
لە کەمپی کەفروون لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە.
رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین دەڵێت، لە کەمپی کەفروون کە دەکەوێتە ناحیەی شەرانی سەر بە عەفرین، تەرمی عەرەبێکی هاوردە بە ناوی فوئاد یوسف محەممەد لەنێو شوقەکەیدا دۆزراوەتەوە.
رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین دەڵێت، فوئاد یوسف محەممەدی تەمەن 55 ساڵ بە تەنیا لەنێو شوقەیەکدا دەژیا و بەر لە سێ مانگ گیانی لەدەستداوە و تازە پێی زانراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان26/05/2026
سەرۆک بارزانی: شۆڕشی گوڵان سەلماندی ئیرادەی گەلی کوردستان ناشکێت
کوردستان25/05/2026
بەهۆی شەڕەتەقەوە لە ئامەد کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
تائێستا هۆکاری مردنی ئەو هاووڵاتیە دیار نییە.
لەدوای داگیرکردنی هەرێمی عەفرین لە بەهاری ساڵی 2018دا لەلایەن تورکیاوە، هەزران عەرەبی هاوردەی خەڵکی ناوچەکانی سووریا لەو هەرێمەی رۆژئاوای کوردستان نیشتەجێ کراون و چەندین کەمپ و پرۆژەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستکراوە.
