رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رافع عیساوی، سیاسەتمەدار و جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها کاریگەرییەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان25/05/2026
بەهۆی شەڕەتەقەوە لە ئامەد کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
کوردستان25/05/2026
ئاو بەشێک لە درێژترین پردی عێراق تێکدەدات و هاتووچۆ رادەگیرێت
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی لە کێشە و ململانێکانی ناوچەکە کردووەتەوە.
هەروەها هەردوو لا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستە لە رێگەی گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن، "چونکە ئەمە لە بەرژەوەندیی تەواوی هاووڵاتییانی عێراقدایە".
