رووداو دیجیتاڵ
حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، تەنیا لە ماوەی رۆژی شەممەدا 32 هێرشی جۆراوجۆریان کردووەتە سەر کۆمەڵگە جوونشینەکان و پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیل. هاوکات لە باکووری ئیسرائیل 19 جار زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
بەگوێرەی ئامارێکی حیزبوڵڵا، کۆی گشتیی چالاکییە سەربازییەکانی ئەو حیزبە لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا لە 2ـی ئاداری رابردووەوە، گەیشتووەتە هەزار و 455 هێرش.
حیزبوڵڵا لە زنجیرەیەک ڕاگەیێندراودا ئاماژەی بەوە کردووە کە، کۆمەڵگەی کریاتی شمۆنە (3 جار) و مەتولا کراونەتە ئامانج. 16 گردبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج، کە 6ـیان لەنێو خاکی ئیسرائیل (وەک سەربازگەی یەفتاح و بێت هیلێل) و 10ـیان لە شارۆچکەکانی باشووری لوبنان بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
ناوەندی توێژینەوەی کەنداو بۆ رووداو: نزیکەی 6000 مووشەک و درۆن ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کراون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
سعودیە رێکاری پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی کۆن
چەکدارانی حیزبوڵڵا بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە تانکێکی جۆری مێرکاڤایان لە شارۆچکەی حولا پێکاوە. هەروەها نیشانەشکێنەکانیان سەربازێکی ئیسرائیلییان لە دەوروبەری گرتووخانەی خیام پێکاوە.
حیزبوڵڵا دەڵێت، 10 پێگەی گرنگی سەربازیی سوپای ئیسرائیلی بۆردوومان کردووە، لەوانە بنکەکانی (مێرۆن، شەراگا و چیای نێریا)، لەگەڵ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی شاری سەفەد و بارەگای فەرماندەیی تۆپخانەی فیرقەی 146 لە باشووری کابری.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی لوبنان، لە 2ـی ئاداری رابردووەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیلەوە، 1,422 کەس کوژراون، 4,294 کەس بریندار بوون و زیاتر لە ملیۆنێک کەس ئاوارە بوون.
