رووداو دیجیتاڵ
حووسییەکانی یەمەن رایانگەیاندووە، لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران، حیزبوڵڵای لوبنان و ئەرتەشی ئێران، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشیان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامداوە.
رۆژی دووشەممە، 6ی نیسانی 2026، حووسییەکانی یەمەن لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی "بەرەنگاربوونەوەی نەخشەی زایۆنیستی" و بۆ پاڵپشتیکردنی ئێران، لوبنان، عێراق و فەلەستین، هێرشێکی فراوانیان ئەنجامداوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هێرشەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ "سوپای پاسدارانی ئێران، ئەرتەشی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان" بووە، کە تێیدا ژمارەیەک مووشەکی کرووز و درۆن بەکارهێنراون.
حووسییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئامانجی هێرشەکە "چەند بنکەیەکی سەربازی و هەستیار" بووە لە ناوچەی ئیلات لە باشووری ئیسرائیل و دەڵێن، "ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانی پێکاوە.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
ناوەندی توێژینەوەی کەنداو بۆ رووداو: نزیکەی 6000 مووشەک و درۆن ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کراون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
سعودیە رێکاری پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی کۆن
"
حووسییەکان ستایشی "خۆڕاگریی گەلی ئێران" و رۆڵی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی لوبنان و عێراقیان کردووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان تاوەکو بەدەستهێنانی سەرکەوتن."
رۆژی 28ی ئادار، حووسییەکان یەکەم ئۆپەراسیۆنی خۆیان لە دوای هەڵگیرسانی شەڕەکە بە کۆمەڵێک مووشەکی بالیستی بۆ سەر باشووری ئیسرائیل راگەیاندبوو. هۆکاری هێرشەکانیان بۆ "کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی ئیسرائیل دژی لوبنان و ئێران و عێراق" گەڕاندەوە.
