رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو هێرش کرایە سەر کۆمەڵگەیەکی پترۆکیمیایی لە ناوچەیەکی پیشەسازیی بەرفراوان لە شاری جوبەیل لە رۆژهەڵاتی سعودیە.
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، "هێرشەکە بووەتەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەکانی کۆمپانیای سابیک (SABIC) لە جوبەیل. دەنگی تەقینەوەکانیش زۆر بەهێز بوون." ئەم هێرشە تەنیا چەند کاژێرێک دوای هێرشێکی هاوشێوە بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازییەکانی ئێران ئەنجامدرا.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
ناوەندی توێژینەوەی کەنداو بۆ رووداو: نزیکەی 6000 مووشەک و درۆن ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کراون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
سعودیە رێکاری پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی کۆن
شاری جوبەیل یەکێک لە گەورەترین شارە پیشەسازییەکانی جیهان لەخۆدەگرێ. ئەم شارە ناوەندێکی سەرەکییە بۆ بەرهەمهێنانی پۆڵا، بەنزین، پترۆکیمیا، رۆنی بزوێنەر و پەینە کیمیاییەکان.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێی ناوەتە قۆناخێکی مەترسیدار و ژێرخانە پیشەسازی و وزەییەکانی وڵاتانی ناوچەکە بە بەردەوامی دەکرێنە ئامانج.
