رووداو دیجیتاڵ
لە هەفتەی دووەمی جەنگدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بوو لە هاویشتنی مووشەک و درۆن بۆ ئوردن. نزیکەی 85 مووشەک و درۆن ئاراستەی ئەو شوێنانە کران کە عەممان وەک "شوێنی گرنگ و ستراتیژی" وەسفیان دەکات.
وەزارەتی بەرگریی ئوردن رایگەیاند، هێزی ئاسمانی توانییان 79 لەو هێرشانە لە ئاسماندا تێکبشکێنن و پووچەڵیان بکەنەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، پێنج درۆن و مووشەکێک کەوتوونەتە ناو خاکی وڵاتەکەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26/05/2026
حیزبوڵڵا: هێرشمان کردە سەر سەنگەرەکانی سوپای ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26/05/2026
ترەمپ بۆ ئێران: یۆرانیۆمەکەتان رادەست بکەن، یان لە نێوی ببەن
ئەوەی زیاتر بووەتە هۆی دروستبوونی پشێوی و زیان، پاشماوەی مووشەک و درۆنە تێکشکێنراوەکان بوو. پارچە و پاشماوەی 93 مووشەک و درۆن لە پارێزگا جیاجیاکانی ئوردن کەوتوونەتە خوارەوە و بەهۆیانەوە نۆ کەس بریندار بوون.
ئەمە یەکەمجار نییە ئوردن رووبەڕووی ئەو هێرشانە دەبێتەوە؛ لە هەفتەی یەکەمی جەنگەکەشدا، ئێران 119 مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئەو وڵاتە کردبوو، بەپێی ئامارەکان، تائێستا بەهۆی ئەو هێرشانەوە لانیکەم 14 کەس بریندار بوون.
