رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە چوارچێوەی گەمارۆ دەریاییەکانی بۆ سەر ئێران رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان لە دەریای عەرەب رێگرییان لە چەندین کەشتی کردووە و هاوکات بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانیش، دەرچوون و گەڕانی هێلیکۆپتەرەکانیان لە ئاسمانی تەنگەی هورمز چڕکردووەتەوە.
سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، کەشتیی جەنگیی ئەمریکی (USS Canberra) لە کاتی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکادا، لە دەریای عەرەب دەسوڕێتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆکەوە، 23 کەشتی پابەندی رێنماییەکانی هێزەکانی ئەمریکا بوون بۆ ئەوەی رێڕەوی خۆیان بگۆڕن و بگەڕێنەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
ناوەندی توێژینەوەی کەنداو بۆ رووداو: نزیکەی 6000 مووشەک و درۆن ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کراون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29/04/2026
سعودیە رێکاری پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی کۆن
"
سێنتکۆم جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی گەمارۆیەکی دەریایی بەسەر ئەو کەشتییانەی دەچنە نێو بەندەر و ناوچە کەناراوییەکانی ئێران، یان لەو ناوچانەوە دەردەچن.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکانیدا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا باس لە رەوشی گەرووی هورمز دەکات و رایدەگەیێنێت، رۆژی 17ی نیسان، هێلیکۆپتەرەکانی جۆری ئاپاچی (AH-64) بەسەر تەنگەی هورمزدا فڕیون.
سێنتکۆم روونیشیکردووەتەوە: "سەربازانی سوپای ئەمریکا لەنێو تەنگەکە و دەوروبەریدا دەفڕن و ئامادەییەکی بەرچاویان هەیە، ئەمەش پاڵپشتییەکە بۆ ئازادیی هاتووچۆی دەریایی لە ناوچەکەدا."
