رووداو دیجیتاڵ
دوای گەڕانەوە لە ئاهەنگی نەورۆز، ژمارەیەک هاونیشتمانی خەڵکی پارێزگای حەلەبی سووریا لە لایەن دەیان هاووڵاتییانی سووریاوە رێگەیان لێدەگیرێت، لێیان دەدرێت و سووکایەتییان پێدەکرێ.
لە بەشێک لە وێنە و ڤیدیۆکانی رووداوەکەدا دەردەکەوێت، هاووڵاتییە عەرەبەکان جامی ئۆتۆمبێلەکان دەشکێنن، سووکایەتی بە ئاڵای کوردستانیش دەکەن.
موسلیم محەممەد، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا (پەدەکەسە)، ئەم ئێوارەیە لە پارێزگای حەلەبی سووریاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆزیان رێکخست.

موسلیم محەممەد گوتی، نزیکەی 10 هەزار کەس لە ئاهەنگەکەدا کە ژمارەیەکیان بەرپرسانی سووریا بوون لەوێ بوون، لەوانەش عەلی حەنوورە، جێگری پارێزگاری حەلەب.
دوای گەڕانەوە لە ئاهەنگی نەورۆز، ژمارەیەک هاونیشتمانی لە لایەن دەیان هاووڵاتییانی سووریاوە رێگەیان لێدەگیرێت، لێیان دەدەن و سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکەن
زانیاری لەسەر رووداوەکەhttps://t.co/3bJlAFVxOX pic.twitter.com/0iHDBnzcHX
