رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ دابەزی بەهۆی ناڕوونییەکانی جەنگی ئێران و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە ئەمریکا کە ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لاواز کردووە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.4٪ دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 4695 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
کایل رۆدا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کاپیتاڵ دۆت کۆم) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئامارە نوێیەکانی هەڵاوسان لە ئەمریکا هیواکانی بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی هێندە لاواز کردووە کە تەنانەت دەکرێ، هەنگاوی داهاتووی بانکی ناوەندی ئەمریکا بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بێت."
رۆدا دەڵێت ئەوە گوشاری لەسەر نرخی زێڕ دروستکردووە.
