رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەدەکرێت و نزیکەی 10 دۆلاری دیکە لە هەر ئۆنسەیەکدا دابەزی.
نرخی زێڕ ئەمە سێیەمین رۆژە بە دابەزین دەکرێتەوە و ئێستا ئۆنسەیەکی بە نزیکەی 4680 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا ئۆنسەیەکی بە نزیکەی 4700 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
برایان لان، بەڕێوەبەری کۆمپانیای راوێژکاری (گۆڵد ئەند سیلڤەر سێنتراڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازرگانانی زێڕ بە وریاییەوە چاودێریی کۆبوونەوەی ترەمپ و شی دەکەن و چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرکردەیەن.
