رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، "دڵنیابن گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی جەنگ سوپرایزی زۆری دەبێت."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئایاری 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا لەبارەی ئەگەری سەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ جەنگ هۆشداری دەداتە ئەمریکا.
عەباس عێراقچی دەڵێت، ماوەیەک دوای دەستپێکردنی جەنگ لە دژی ئێران، "کۆنگرێسی ئەمریکا دانی بە تێکشکانی دەیان فڕۆکە بە بەهای چەندین ملیار دۆلاردا نا."
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، "ئێستا بە فەرمی پشتڕاستکراوەتەوە کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێمە، یەکەم هێز بوون لە جیهاندا کە فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو و بەناوبانگی ئێف-35یان خستە خوارەوە."
عێراقچی ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەو وانانەی کە فێربووین و ئەو زانیارییەی کە بەدەستمان هێناوە، دڵنیابن گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی جەنگ، سوپرایزی زۆر زیاتری لەگەڵدا دەبێت.
