رووداو - تەندروستی
هاونیشتمانییەک رەخنە لە چۆڵکردنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لەکاتی نوێژدا دەگرێت و دەڵێت، "ئەو رۆژە کە چووینە بانکی خوێن، بەڵام کەس نەبوو خوێنمان لێوەربگرێت، چونکە هەموویان لە نوێژی بەکۆمەڵ بوون.
شوان رەحمان مامۆستایە و بە گوتەی خۆی زیاتر لە 40 جار خوێنی بەخشیوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کە کەسێک دێت بۆ خوێن وەرگرتن، ترسێکی زۆری لە نەخۆشەکەی هەیە و زۆر بەپەلەیە، بۆیە ئەگەر بکرێت هەموو کارمەندەکان پێکەوە نەچن بۆ نوێژکردن، بەڵکو لەبەر گیانی نەخۆشەکە دەتوانرێت کەسێک بمێنێتەوە."
شوان رەحمان ئاماژەی بەوەش کرد من خۆم زۆر پابەندی دینم و مامۆستام، بەڵام ناکرێت لەکاتی نوێژکردن قوتابییەکانم بەجێبهێڵم.
