رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، رەنگە وڵاتەکەی "ناچار بێت" جارێکی دیکە دژی ئێران بجووڵێتەوە، ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە وڵاتەکەی ناکات.
نووسینگەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە ناوی کاتسەوە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەرکردایەتیی هەوڵەکان دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی هەڵمەتەکە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی لە داهاتوودا ئێران نابێتەوە بە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمریکا و جیهانی ئازاد.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست13/05/2026
لە بۆردوومانێکی نوێی ئیسرائیل دا بۆ سەر لوبنان 8 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست12/05/2026
دوای زیاتر لە 2800 هێرش؛ ئیمارات وەڵامی سەربازیی ئێرانی دایەوە
"
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: "ئێمە پاڵپشتی لەو هەوڵە دەکەین و یارمەتیی پێویستیش پێشکێش دەکەین، بەڵام رەنگە لەم نزیکانەدا ناچار بین جارێکی دیکە بجووڵێینەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە."
