رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە 12 کاژێری رابردوودا پەیوەندییان بە دەیان کۆمپانیای کەشتیوانیی نێودەوڵەتییەوە کردووە تاوەکو گەشتەکانیان بە ناو تەنگەی هورمزدا دەستپێبکەنەوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای ئەمریکا بە سەلامەتی رێنماییان دەکات.
رۆژی دووشەممە، 4ی ئایاری 2026، ئەدمیراڵ براد کۆپەر، فەرماندەی سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەکانی (پڕۆژەی ئازادی) بۆ پاراستنی کەشتیوانی رایگەیاند: "ئەو کەشتییانەی ئێستا لە کەنداوی عەرەبیدان نوێنەرایەتی 87 وڵاتی جیاوازی جیهان دەکەن، وەک سەرۆک ترهمپ ئاماژەی پێدا، ئەوان تەنیا لایەنی بێلایەن و بینەری بێتاوانن لەم ململانێیەدا."
کۆپەر گوتی، هێزەکانیان هەوڵێکی چڕیان دەستپێکردووە بۆ ئاساییکردنەوەی هاتووچۆی دەریایی بە تەنگەکەدا و دەڵێت: "لە 12 کاژێری رابردوودا، پەیوەندیمان بە دەیان کەشتی و کۆمپانیای کەشتیوانییەوە کردوە بۆ هاندانی رەوتی هاتووچۆ بە ناو تەنگەی هورمزدا.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست13/05/2026
لە بۆردوومانێکی نوێی ئیسرائیل دا بۆ سەر لوبنان 8 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست12/05/2026
دوای زیاتر لە 2800 هێرش؛ ئیمارات وەڵامی سەربازیی ئێرانی دایەوە
"
فەرماندەی سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەوڵانە هاوتەریبن لەگەڵ مەبەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردن لە رێنماییکردنی کەشتییەکان بە سەلامەتی بە ناو ئەو رێڕەوە بازرگانییە تەسکەدا، تاوەکو رێگری لە زیاتربونی گوشارە ئابورییەکان لەسەر بازاڕی جیهانی بگرن.
ئەم لێدوانانەی فەرماندەی سێنتکۆم دوای ئەوە دێن کە دۆناڵد ترهمپ رایگەیاندبوو هێزی دەریایی ئەمریکا حەوت بەلەمی هێرشبەری ئێرانییان لە تەنگەکەدا تێکشکاندووە. واشنتن ئێستا هەوڵ دەدات لە رێگەی "پڕۆژەی ئازادی"یەوە متمانە بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بگەڕێنێتەوە تاوەکو جارێکی دیکە رێڕەوی تەنگەی هورمز بۆ گواستنەوەی نەوت و گاز بەکاربهێننەوە.
