رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 900 پەنابەری سووریایی لە عێراقەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان؛ دەشڵێت، پڕۆسەکە بەردەوامە.
رۆژی چوارشەممە، 6ـی ئایاری 2026، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئێکس بڵاویکردەوە، "زیاتر لە 900 پەنابەری سووری لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە بڕیاریانداوە لە عێراقەوە بگەڕێنەوە سووریا، تاوەکو ژیانیان لە وڵاتی دایکیاندا بنیات بنێنەوە".
نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت، "هەر کەسێک ئارەزووی گەڕانەوە بکات، راوێژی تایبەتی پێ دەدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکەی خۆبەخشانەیە." ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی گەڕانەوەکە بەردەوامە.
بە گوێرەی ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پار شەش هەزار و 100 پەنابەری سووریایی لە عێراقەوە گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست13/05/2026
لە بۆردوومانێکی نوێی ئیسرائیل دا بۆ سەر لوبنان 8 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست12/05/2026
دوای زیاتر لە 2800 هێرش؛ ئیمارات وەڵامی سەربازیی ئێرانی دایەوە
ساڵی 2011، ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی سووریا دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان خۆپێشاندانیان کرد. دواتر خۆپێشاندانەکان بوونە هۆی دروستبوونی شەڕی ناوخۆ.
کانوونی یەکەمی 2024، گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەو کاتی سووریا حکومەتی وڵاتەکەیان رووخاند و حکومەتێکی نوێیان دامەزراند.
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوای ساڵی 2011ەوە، نزیکەی شەش ملیۆن هاووڵاتیی سووریایی وڵاتەکەیان جێهێشت و نزیکەی حەوت ملیۆنی دیکەش ئاوارە بوون. لە دوای رووخانی ئەسەدەوە، نزیکەی 1.6 ملیۆن هاووڵاتیی سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
