رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانیانی گوندی قۆریتان و گەڕەکی کوردستانی هەولێر لە خراپی و تێکچوونی شەقامەکانیان نیگەرانن و دەڵێن، چاڵ و چۆڵی پەکی خستوون. سەرۆکی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت، بەهۆی چاککردنەوەی کارگەی قیڕەوە کارەکان دواکەوتبوون و لەم رۆژانەدا دەست بە چاککردنەوەی هەموو چاڵەکان دەکەن.
رێگەی سەرەکیی هەولێر-مەخموور لە سنووری گوندی قۆریتان، کە رێگەیەکی ستراتیژییە بۆ ناوچەکانی مەخموور، دیبەگە و شەمامک، ماوەی سێ ساڵە بە تەواوی تێکچووە. ئەو رێگەیە کە درێژییەکەی نزیکەی 4 کیلۆمەترە، جگە لە هاونیشتمانیان، هاتووچۆیەکی زۆری بارهەڵگری کارگە و پاڵاوگەکانی لەسەرە.
سەنگەر فەرهاد، دەوکاندارە لە سنووری قۆریتان، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "سێ ساڵە ئەم رێگەیە وێران بووە. قەرەباڵخییەکی زۆر دروست دەبێت و ئۆتۆمبێلەکانمان تێکچوون؛ داواکارین لە حکومەت ئاوڕێک لەم رێگە گرنگە بداتەوە.
