رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا 850 حاجی بە سەلامەتی گەیشتوونەتە خاکی سعودیە. باسی لەوەشکرد: "ئەمشەو 150 حاجی دیکەی پاریزگای دهۆکیش دەگەن".
رۆژی شەممە، 9ـی ئایاری 2026، رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 850 حاجیی کوردستان بە سەلامەتی گەیشتوونەتە خاکی سعودیە و کاروانێکی دیکەش بڕیارە ئەمشەو بگەن".
بە گوتەی بەرپرسی راگەیاندنی حەج لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 حاجی پارێزگای هەولێر گەیشتوون، ئەمڕۆ کاروانێکی پارێزگای دهۆکیش گەیشتووە کە ژمارەیان 150 حاجی بوو.
