رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران راگەیاند، دوای زیاتر لە هەفتەیەک تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە گەڕان و گوتی:" 18 تەکنیکمان بەکارهێناوە، بەڵام هێشتا چارەنووسی دوو منداڵەکە دیار نییە".
رۆژی شەممە، 9ـی ئایاری 2026، کاروان میراودەلی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەردەوامین لە گەڕان بەدوای دوو منداڵە بێسەروشوێنەکەی رووداوی گەلی عەلی بەگ. لە درێژەی گەڕانەکانماندا لە ماوەی هەفتەی رابردوو 18 تەکنیکی گەڕانمان بەکار هێناوە، کە هەم بیرۆکەی خۆمان و هەم بیرۆکەی خەڵکیشمان وەرگرتووە."
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، تاوەکو ئێستا گەڕان بەدوای دوو منداڵە بێسەروشوێنەکەی دیکە بێ ئەنجام بووە، "هێشتا ئۆتۆمبێلەکەشمان نەدۆزیوەتەوە، تەنیا دوو پارچەی نەبێت."
لەبارەی تیمەکانی گەڕانیشەوە، کاروان میراودەلی گوتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە گەڕان؛ ئێستا تیمی سلێمانیش بۆ هاوکاریمان هاتووە، تیمی سۆران، مێرگەسۆر و هەولێریش بەردەوامین و هەفتەی رابردوو ئاکرێشمان لەگەڵ بوو، ئەگەر تاوەکو هەفتەی داهاتوو نەدۆزرێنەوە، تەکنیکی 'ئەسکلەی موگناتیسی' بەکار دەهێنین، بە ئامانجی ئەوەی سوودی هەبێت.
