رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای چۆمان لە پارێزگای هەولێر دەڵێ، مین لە كوێستانەكانی باڵەكایەتی بە هاونیشتمانییەکدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە قاچێکی لەدەست دا؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هاونیشتمانییەکە چووە گیای بەهارە بهێنێت."
ئەمڕۆ دووشەممە 11-5-2026 ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاونیشتمانییەک بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهارە چووەتە کوێستانەکانی باڵەکایەتی و مینی پێدا تەقیوەتەوە.
