رووداو دیجیتاڵ
لە قەزای قوشتەپەی سنووری پارێزگای هەولێر، لەنێوان چەند کەسێکدا شەڕە تەقە روویدا. شایەتحاڵێک دەڵێ، لانیکەم کوژاروێک و بریندارێک هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شەڕەکە نزیک کاژێر 10:30ـی ئەمڕۆ دووشەممە لە دوو سایدی قوشتەپە روویداوە.
شایەتحاڵێک لە نزیک شەڕەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەنێوان چەند کەسێکدا تەقەیەکی زۆر کرا و پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە".
