رووداو دیجیتاڵ
بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، 8 گەنجی هەرێمی کوردستان 72 رۆژە بێسەروشوێنن، لە لیبیا کەوتوونەتە دەست باندێکی مافیا و داوای "5000 تاوەکو 6000 هەزار دۆلار دەکەن" بۆ ئازادکردنیان.
ئەمڕۆ سێشەممە 26-05-2026 بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "هەشت گەنجی هەرێمی کوردستان، کە حەوتیان خەڵکی دەڤەری راپەڕینن و یەکێکیان خەڵکی شارەزوورە، کەوتوونەتە دەست باندێکی مافیا و لە تەرابولسی لیبیا دەستبەسەر کراون."
بە گوتەی بەکر عەلی، باندەکە رێگەیان نەداوە ئەو گەنجانە پەیوەندی بە ماڵباتەکانیان بکەن؛ دەڵاڵێکیان لە دەڤەری راپەڕین راسپاردووە، کە قسە لەگەڵ ماڵباتەکانیان بکات.
