رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و سیمای شارەکە لە رۆژانی جەژنی قورباندا، 22 شوێنی بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی تەرخان کرد.
سبەی چوارشەممە، 27ی ئایاری 2026، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، لەدوای نوێژی جەژنەوە، موسڵمانان دەتوانن قوربانیی بکەن تاوەکو ئێوارەی چوارەم رۆژی جەژن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزییەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن و پاشماوەی ئاژەڵەکانیان لە شوێنە گشتییەکان و شەقامە سەرەکییەکان فڕێ نەدەن.
ئاماژە بەوەش کراوە کە لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک لە پرۆسەی خاوێنکردنەوەدا، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 07509584838 بکەن.
شوێنە دیاریکراوەکان بەپێی سنووری شارەوانییەکان بەم شێوەیەن:
سنووری شارەوانیی یەک:
کەمپی کۆمپانیا لە شەقامی 30 (نەقلیاتی کۆن).
گەڕەکی تەیراوە نزیک مزگەوتی حاجی عەبدوڵڵا.
شەقامی 30 مەتری، ژێر پردی سەیداوە.
(پەیوەندی: 07514034251 - 07507049198)
سنووری شارەوانیی دوو:
کەمپی کۆمپانیای نرخ، لە پشت وەزارەتی پێشمەرگە.
گەڕەکی ئاری، بەرامبەر مزگەوتی شەهید نەجمەدین.
گەڕەکی کانی، نزیک شارەوانیی دوو.
(پەیوەندی: 07514487060 - 07503051507)
سنووری شارەوانیی سێ:
گەڕەکی خانزاد، بەرامبەر مزگەوتی کاوانیان.
پشت وەزارەتی پێشمەرگە، بەرامبەر کارەبای 29 مێگاواتی.
گەڕەکی هەولێری نوێ، نزیک مزگەوتی هەرتەل و هیوا ستی.
کەمپی کۆمپانیای قەدەر، لەسەر رێگەی کۆنی بنەسڵاوە.
(پەیوەندی: 07504335703 - 07504368789)
سنووری شارەوانیی چوار:
کەمپی کۆمپانیای گوڵزاری شار، لەسەر رێگەی کۆنی بنەسڵاوە.
شەقامی کۆرنیش، نزیک شاری زیلان.
شەقامی کۆرنیش، بەرامبەر گەڕەکی سەرکەوتن.
گەڕەکی 5ی حەسارۆک، نزیک شوقەکانی نەورۆز ستی.
(پەیوەندی: 07504486085 - 07514491482)
سنووری شارەوانیی پێنج:
کەمپی کۆمپانیای زوگ، لە شەقامی مەخموور.
شەقامی کۆنی کەرکووک، رێگای تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل.
شەقامی 12 مەتری، نزیک بەنزینخانەی حاجی شێرزاد.
شەقامی کۆرنیش، پشتی بەنزینخانەی سازین.
(پەیوەندی: 07504463027 - 07504515485)
سنووری شارەوانیی شەش:
کەمپی کۆمپانیای نرخ، 6 لە شەقامی مەخموور.
مەیدانی ئاژەڵان.
گەڕەکی کرێکاران، بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە.
گەڕەکی ماردین 55، بەرامبەر نووسینگەکانی خانوبەرە.
(پەیوەندی: 07514016683 - 07504180006)
شارەوانیی هەولێر دەڵێت، لیژنەکانیان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم رێکارانە تاوەکو ژینگەی شارەکە بە پاکی بمێنێتەوە.
