رووداو دیجیتاڵ
بەشداریکردنی کیلیان ئێمباپێ، لە یاریی کلاسیکۆدا و دۆڕاندنی یانەکە کاردانەوەی زۆری دروستکرد و ئیسپانییەکان هێرشدەکەنە سەر ئەو ئەستێرە فەرەنسییە.
کیلیان ئێمباپێ، بەهۆی ئەو وێنەیەی لە کاتی بەڕێوەچوونی کلاسیکۆدا بڵاویکردەوە رووبەڕووی رەخنە و هێرشی زۆر بووەتەوە.
ئێمباپێ لە کاتی بەڕێوەچوونی کلاسیکۆدا ستۆرییەکی لە ئینستاگرام داناوە، کاتێک ریال مەدرید بە دوو گۆڵ لە دواوەیە و لەسەری نووسیووە هەلا مەدرید.
ئەم وێنەیە لە ئیسپانیا و لەلایەن هاندەرانی ریال مەدریدەوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، ئیسپانییەکان دەڵێن، یاریزانەکە دەیتوانی کاتێک وێنە بگرێت کە ئەنجامەکە 0-0 بێت، ئەی پیاو هەندێک رۆحیەتی مەدریدیت تێدابێت، ئای ئێمباپێ ئەمە چ گرێبەستێکە.
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "کاتێک ئێمباپێ لە دوایین مەشقەکانی ریال مەدریددا بۆ کلاسیکۆ زانیوویەتی لە یارییەکەدا یەدەگ دەبێت، دوای 5 خولەک مەشقەکانی بەجێهێشتووە و گوتوویەتی هەست بە ئازار دەکەم.
بابەتی پەیوەندیدار
"
ئۆندا سێرۆ دەڵێت "رەنگە ئەم وەرزە ئێمباپێ یاریی نەکاتەوە".
ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کاتێک ئێمباپێ سەیری یارییەکە دەکات، کەناڵەکەی لەسەر بی ئێن سپۆرتە، کە تۆڕێکی میدیایی قەتەرییە و لە ئیسپانیا پەخشی نییە، تەنیا لە فەرەنسا و بە زمانی فەرەنسی هەیە، ئەمەش وا لێکدراوەتەوە کە ئێمباپێ نەک لەگەڵ شاندی یانەکەی نەچووەتە بارسێلۆنا، بەڵکو ئیسپانیای بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە فەرەنسا.
ئەم هێرشکردنە سەر ئێمباپێ لەکاتێکدایە، یاریزانەکە لەم وەرزەدا 24 گۆڵی بەدرێسی یانەی ریال مەدریدەوە تۆمارکردووە و گۆڵکاری خولەکەیە، بەڵام یانەکەی وەرزێکی سفریی لە بردنەوەی نازناو بەڕێکرد.

