رووداو دیجیتاڵ
ئینریکی ریکێلمێ، بازرگانی ناسراوی بواری وزە، بە فەرمی نیازی خۆی بۆ رکابەریکردنی فلۆرێنتینۆ پێرێز لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ریال مەدرید دەربڕیوە.
بەپێی میدیای ئیسپانیا، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید لە کۆبوونەوە رۆژنامەڤانییە لەناکاوەکەی ئاماژەی بە هەبوونی رکابەرێکی بەهێز کرد و گوتی "بازرگانێک لە کەرتی وزەدا کاردەکات، پێدەچێت بیەوێت خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان بەربژێر بکات". مەبەستی پێرێز لەو قسانە ئینریکی ریکێلمێ بوو، کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (کۆکس گرووپ)ـە و لە بواری ئاو و وزەدا کاردەکات.
ریکێلمێ هەموو مەرجە یاساییەکانی بۆ بوون بە بەربژێری سەرۆکایەتی تێدایە، چونکە وڵاتینامە ئیسپانیای هەیە، تەمەنی یاسایی تەواو کردووە و هیچ پۆستێکی لە یانەیەکی دیکەدا نییە.
