رووداو دیجیتاڵ
ماوەیەکی کەم دوای هێرشە تووندەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید بۆ سەر رۆژنامەی ABCی ئیسپانی، بەرپرسی یەکەمی دەزگاکە، دەستیلەکارکێشایەوە.
ئیگناسیۆ ئیبارا، سەرۆکی کۆمەڵەی 'فۆسێنتۆ'ی میدیایی، دوای چەند خولەکێکی کەم لە کۆتاییهاتنی کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی سەرۆکی ریال مەدرید، لە رۆژی سێشەممەدا، دەستی لەسەرۆکایەتی کۆمەڵەکە کێشایەوە.
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، هێرشی تووندی کردە سەر گرووپی میدیایی فۆسێنتی و رۆژنامەنووسەکانی ئەو گرووپە.
پێرێز رۆژنامەنووسەکانی گرووپەکەی بەوە تۆمەتبارکرد کە هەڵمەتێکی گەورەی میدیاییان لە دژی یانەکەی بەرپاکردووە و بەئەنقەست کار بۆ ئەوە دەکەن سەقامگیریی یانەکە تێکبدەن.
سەرۆکی ریال مەدرید هەروەها گاڵتەی بەگوشاری ئەو گرووپە میدیاییە بۆ سەر یانەکەی و دزەپێکردنی رووداوەکانی ناو ژووری جلگۆڕین کرد.
فۆسینتۆ بەزەبەلاحی بواری میدیای ئیسپانیا دادەنرێت و ساڵی 2001 دامەزراوە.
