رووداو دیجیتاڵ
لە یارییەکی لووتکەی خولی ئیسپانیادا، یانەی ریال مەدرید دەبێتە میوانی سێڤییا و خاوەن یاریگا رکابەری لەسەر مانەوە لە خولەکەدا دەکات.
یارییەکە کاژێر 20:00 لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان بەڕێوەدەچێت، بۆ ریال مەدرید یارییەکە گرنگییەکی وای نییە و بۆ سێڤییا زۆر گرنگە، چونکە بە بردنەوەی یارییەکە یانەکە مانەوەی خۆی لە خولەکەدا مسۆگەر دەکات.
سێڤییا سێ یاریی رابردووی لەسەریەک بردووەتەوە، یانەکە ئێستا لە پلەی دوازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە، بەڵام چوار خاڵ لە پلەی هەژدەیەمی ریزبەندی خولەکەوە دوورە، بۆیە ئەمڕۆ پێویستییەکی زۆری بەبردنەوەی یارییەکە هەیە بۆ ئەوەی مانەوەی خۆی لە خولەکەدا مسۆگەر بکات.
