زاخۆ دوای چوار یاریی بەدوای بردنەوەدا دەگەڕێت
رووداو دیجیتاڵ
یانەی زاخۆ دوای چوار یاریی بەبێ بردنەوە بەدوای بەدەستهێنانی سێ خاڵدا دەگەڕێت، کاتێک بەرامبەر یانەی مینا یاریی دەکات.
لە یارییەکی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ ئێوارە یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی مینا یاریی دەکات و دەیەوێت قەرەبووی ئەنجامە خراپەکانی بکاتەوە.
زاخۆ لە چوار یاریی رابردوودا هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و سێجار دۆڕاوە، ئەوە هاندەرانی یانەکەی بەتەواوی نیگەرانکردووە و چاویان لە بەدەستهێنانی ئەنجامیکی باشە.
