رووداو دیجیتاڵ
تەڵەبە و یانەی نەورۆز لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 بە یەکسانبوونی هەردوو یانە کۆتاییهات.
لە یارییەکی بەهێزی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی تەڵەبە میوانداری یانەی نەورۆزی کرد. گێمی یەکەمی یارییەکە بە پێشکەوتنی خاوەن ماڵ کۆتاییهات، دوای ئەوەی عەلی یوسف هاشم لە خولەکی 5ـی کاتی زیادکراوی گێمەکەدا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمدا یاریزانانی نەورۆز ئاستێکی بەرزیان نیشاندا و توانییان ریمۆنتادا بکەن و ئەنجامەکە پێچەوانە بکەنەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
وەرزش 29/04/2026
ئێنریکێ: هاوشێوەی یاریزانەکان ماندوو بووم
وەرزش 29/04/2026
شەوە شێتانەکەی چامپیۆنزلیگ؛ پاریس بردیەوە، بەڵام بایرن هیوای لەدەست نەداوە
محەممەد رەزا لە خولەکی 62 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. تەنیا 5 خولەک دواتر، مەروان حوسێن گۆڵی دووەمی بۆ نەورۆز تۆمارکرد و تیپەکەی پێشخست.
یارییەکە بەرەو کۆتایی دەچوو، بەڵام لە خولەکی 91 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی تەڵەبە هەژمارکرد. کرار محەممەد توانی بە سەرکەوتوویی لێدانەکە جێبەجێ بکات و خاڵێکی گرنگ بۆ یانەکەی بگەڕێنێتەوە. یارییەکە بە دابەشکردنی خاڵەکان بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
نەورۆز ئێستا بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکەیە و تەڵەبە بە 58 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت
