رووداو دیجیتاڵ
رۆمانی "قاوەخانەی قوشتومر" لە نووسینی نەجیب مەحفوز، نووسەری ناسراوی میسری لەلایەن ئەردەڵان عەبدوڵڵا لە عەرەبییەوە کرا بە کوردی، ناوەندی رەهەند لە سێلمانی چاپی کردووە.
ئەم رۆمانە نەجیب مەحفوز لە ساڵی 1988دا نووسیویەتی، واتە لەو ساڵەی کە خەڵاتی نۆبڵی تێدا وەرگرت. رۆمانەکە باس لە 5 هاوڕێ دەکات کە لە منداڵییەوە پێکەوە دەبن تاوەکو پیر دەبن؛ ئەمانیش هەریەکەیان سەر بە چینێکی کۆمەڵایەتیی میسرن، مەیدانی سەرەکیی رۆمانەکەش قاوەخانەی قوشتومرە لە قاهیرە.
بابەتی پەیوەندیدار
کولتوور و ستایل02/05/2026
دیبەیتی 'بەرنامەی دیاسپۆرا' لەسەر رۆڵی ژیریی دەستکرد لە مۆسیقای کوردی دا
کولتوور و ستایل02/05/2026
ئەکادیمیای ئۆسکار: ئەکتەر و نووسەرانی ژیریی دەستکرد مافیان نییە خەڵات ببنەوە
رۆمانەکە پانۆرامایەکی خێرایە بە مێژووی 70 ساڵەی میسردا، لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دەستپێدەکات، لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم کۆتایی پێدێت. نووسەر هەوڵیداوە چ لەڕێگەی گێڕانەوە، یان دیالۆگی نێوان پێنج هاوڕێکەوە، ئەو کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییانە باس بکات، کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا رووبەڕووی میسر بوونەتەوە.
رۆمانەکە خۆی لە دووتوێی 275 لاپەڕەی قەبارە مامناوەند دەبینێتەوە، ئێستاش لە زۆربەی کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان دا بەردەستە.
