رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت لە دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا بەڕێژەی زیاتر لە 3٪ بەرزبووەوە.
لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بازرگانانی نەوتی نیگەران کردووە لەسەر ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی هەینی 3.54 دۆلار بەرزبووەوە و بە 109 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 4 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکراو بە 105 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
شرۆڤەکارانی سەر بە کۆمێرزبانک لەو بارەیەوە رایانگەیاند، "قسەکانی ئێران و ئەمریکا بەرامبەر بە یەکتر دووبارە تووند بوونەتەوە و لە کاتێکدا ئاگربەستەکە لە شوێنی خۆی ماوە، بەڵام مەترسی دەستپێکردنەوەی جەنگ هەیە.
