رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ لە رۆژی هەینی دابەزی بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی یەک هەفتەدا و نرخی ئۆنسەیەک بە 4545 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا زیاتر لە 100 دۆلار، واتا بەڕێژەی 2٪ دابەزی و هۆکارەکەشی نیگەرانییەکانە لەسەر بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.
ئیدوارد میر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (مارێکس) لەوبارەیەوە رایگەیاند، " بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە.
