رووداو دیجیتاڵ
بیست و دوو کەس لەو گەشتیار و کارمەندانەی کەشتیی MV Hondius، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی هانتاڤایرۆسەوە لە بەریتانیا کەرەنتین کرابوون، نەخۆشخانە جێدەهێڵن.
ئەو 22 کەسە کە لە نەخۆشخانەی ئارۆ پارک لە مێرسی ساید بۆ ماوەی 72 کاژێر کەرەنتین کرابوون، بڕیارە لە ماڵەوە بۆ ماوەی 42 رۆژی دیکە خۆیان کەرەنتین بکەن، گروپەکە 20 هاووڵاتیی بەریتانی، هاووڵاتییەکی ئەڵمانیی نیشتەجێی بەریتانیا و گەشتیارێکی ژاپۆنی لەخۆدەگرێت.
هاوکات، 10 گەشتیار و کارمەندی دیکەی کەشتییەکە وەک رێکارێکی خۆپارێزی لە دوورگەکانی سانت هێلینا و ئاسێنشنەوە دەهێنرێنەوە بۆ بەریتانیا.
