رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیێنێت، سەرۆکوەزیران سوورە لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لە مانگی تەممووزیش دا عەلی زەیدی سەردانی ئەمریکا دەکات.
حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت دا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرۆکوەزیران سوورە لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەموو مانگەکان." هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە رێککەوتن لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا، پرۆسەی ناردنی مووچەی کوردستان خێراتر دەکات.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق سەبارەت بە سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "بڕیارە لە ناوەڕاست یان کۆتایی مانگی تەممووز بچێتە ئەمریکا، پێش سەردانەکەش هەموو وەزارەتەکان هەڵدەبژێردرێن."
سەبارەت بە داهاتووی سیاسیی سەرۆکوەزیرانیش، حەیدەر عەبودی جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆکوەزیران بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەشداری ناکات و حیزبیش دروست ناکات.
لەبارەی پرسی دارایی و قەرزەکان عەبودی گوتی: "حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێک بۆ وەرگرتنی قەرزی دەرەکی ناهاوێژێت".



