رووداو دیجیتاڵ
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەرچوواندنی ئەو یاسایانە تاوتوێ دەکەن کە بۆ دەسەڵاتی جێبەجێکردن پێویستن و باسیشیان لە پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی کردووە، سەرۆکوەزیران رایگەیاند: "پێویستمان بە شۆڕشە لە یاساکاندا".
ئەو کۆبوونەوەیە ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئاب لە بەغدا کرا. عومەر کۆچەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق کە بەشدار بوو لە کۆبوونەوەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوتوێی هاوئاهەنگیی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کرا لە پرسی دەرچوواندنی یاساکاندا."
بەگوێرەی راگەیێنراوی نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیران، لەو کۆبوونەوەیەدا عەلی فالح زەیدی رایگەیاندووە، پێویستیان بە شۆڕشە لە یاساکاندا و چەند پڕۆژەیاسایەک هەیە کە پێویستە دەربچوێنرێن، لەوانە پڕۆژەیاسای سندووقی گەشەپێدان و حەشدی شەعبی.
بە گوتەی عومەر کۆچەر، سەرۆکوەزیران پێی راگەیاندوون، تێبینیی دارایی و تەمەنی خانەنشینی لەسەر پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی هەبووە، بۆیە کشێنراوەتەوە، دوای دەستکاریکردنی دەنێردرێتەوە بۆ پەرلەمان.
دوو پڕۆژەیاسای تایبەت بە حەشدی شەعبی هەن کە لە خولی پێشووی پەرلەمان قۆناخەکانی دەرچوواندنیان تەواو نەکرا، کە پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی و ئەوی دیکەیان پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینیی حەشدی شەعبییە.


.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)