رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، کە لەگەڵ لیژنەیەکی تایبەتمەندی پەرلەمان لەبارەی پرسی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.
چوارشەممە 26ی ئابی 2026، سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێنجشەممە 27ی ئاب، شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ ئەو لیژنەیە کۆدەبێتەوە، کە تایبەت بە بەنزین و بەرهەمەکانى نەوت پێکهێنراوە."
ئەو لیژنەی وردبینییە بە سەرۆکایەتیی عامر عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز و ئەندامییەتی حەوت پەرلەمانتارە لە هەمان لیژنە پێکهێندراوە و ئەمڕۆ 26ی ئاب لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لەبارەی هەمان پرس کۆبوونەوە.
سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنە وردبینییەکەشە رایگەیاند، ئەو کۆبوونەوەیەیان لەگەڵ شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تەواوکاری کۆبوونەوەکەیانە لەگەڵ وەزارەتی نەوت و دوای ئەوەی بۆچوونیان وەردەگرن، راسپاردەی خۆیان لەبارەی ئەو پرسەوە ئامادە دەکەن.
زیاتر لە دوو مانگە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی دیاریکراوە کە رۆژانە بپاڵێورێت بۆ بەرهەمەکانى نەوت کەمە و داوای لە حکومەتی فیدراڵ کردووە پشکەکەی بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زیاتر بکرێت.
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)