رووداو دیجیتاڵ
پارەی گفتوگۆی نامەی ماستەر و دکتۆرا لەلایەن خوێندکارەکانەوە دەدرێ. بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێ، "دەبێ لە داهاتی زانکۆکان پارەی خوێندکاران بدرێتەوە."
چەند مامۆستایەکی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، "نزیکەی ساڵێکە گفتوگۆی نامەی ماستەر و دکتۆرامان کردووە و خۆمان پارەی ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆمان داوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ پارەکە نەگەڕێندراوەتەوە بۆمان."
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و رێنمایی دارایی هەیە کە دەبێ پارەی ئەو کەسانە بگەڕێندرێتەوە.
