رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێران رایگەیاند، سەرۆککۆماری وڵاتەکە فەرمانی کردنەوەی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی دەرکردووە.
رۆژی دووشەممە، 25ی ئایاری 2026، بەشی پەیوەندییەکان وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێران رایگەیاند: "مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران فەرمانی کردنەوەی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی دەرکردووە."
ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە، لە رۆژی 28ی شوباتی و لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا – ئیسرائیل لەگەڵ ئێران واتە 87 رۆژە ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بڕدراوە.
ئەفشین کولاهی، سەرۆکی لیژنەی کۆمپانیا نوێیەکان لە ژووری بازرگانیی ئێران، رایگەیاندبوو: "زیانی ڕاستەوخۆ رۆژانە 30 بۆ 40 ملیۆن دۆلارە، بەڵام ئەگەر زیانە ناڕاستەوخۆکانی وەک پچڕانی پەیوەندییە بازرگانییەکان ئەژمار بکەین، بڕەکە دەگاتە 70 بۆ 80 ملیۆن دۆلار لە هەر رۆژێکدا.
