رووداو دیجیتاڵ
دوای زیاتر لە نیو سەدە ئاشکرابوو، دادگەیەکی کالیفۆرنیا بیڵ کۆسبی، ئەکتەر و کۆمیدیانی بەنێوبانگی ئەمریکی بە دەستدرێژیی سێکسی تۆمەتبارکرد و بڕیاریدا بە 19.25 ملیۆن دۆلار ئەو ژنە قەرەبوو بکاتەوە کە دەستدرێژی کرابووە سەر.
دۆنا مۆتسینگەر ئەو ژنەی سکاڵای لە دژی بیڵ کۆسبی تۆمار کردووە لە دادگە باسی ئەوەی کردووە، ساڵی 1972 وەک گارسۆن لە چێشتخانەیەک کاری کردووە، ئەوکات کۆسبی بانگهێشتی کردووە بۆ نمایشی ستاندئاپێکی کۆمیدی خۆی.
دۆنا دەڵێت، کۆسبی شەراب و دوو حەبی پێداوە کە وایزانیوە تەنیا ئازارشکێنن، بەڵام دواتر بێهۆش بووە، کاتێک لە ماڵەکەی خۆی بەئاگا هاتووەتەوە، جلی لەبەردا نەبووە و درکی بەوە کردووە لەلایەن کۆسبی بێهۆشکراوە و دەستدرێژیی کراوەتە سەر.
بابەتی پەیوەندیدار
کولتوور 23/04/2026
مەروان داود کۆمەڵە چیرۆکی (کەزی) بڵاودەکاتەوە
کولتوور 22/04/2026
بەڵگەفیلمێکی کوردی لە ئەمریکا خەڵاتێکی گەورە دەباتەوە
دوای دوو هەفتە لە دادگاییکردن، دەستەی سوێندخواردن لە دادگەی سانتا مۆنیکا لە کالیفۆرنیا گەیشتە ئەو بڕوایەی کۆسبی تاوانەکەی کردووە.
پارێزەرانی کۆسبی نائومێدیی خۆیان لە بڕیارەکە نیشاندا و رایانگەیاند، تانەی لێدەدەن، چونکە بە گوتەی ئەوان تۆمەتەکان تەنیا لەسەر بنەمای گومان بوون.
ئەو بڕیارە نوێیەی دادگە لە کاتێکدایە زیاتر لە 60 ژنی دیکە بە هەمان شێوە تۆمەتی دەستدرێژییان خستووەتە پاڵ کۆسبی، بەڵام ئەو هەموو تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە.
بڕیارەکەی دادگە بۆ قەرەبووکردنەوەی دۆنا بە زیاتر لە 19 ملیۆن دۆلار، جارێکی دیکە بیڵ کۆسبی تەمەن 88 ساڵی گەڕاندەوە نێو باسی گەرمی میدیاکان.
